کوردپرێس:
ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕۆژی 6-8-2019، پێشوازیی کردووە له (هاكان كاراجای) كونسووڵی گشتیی توركیا له هه‌رێمی كوردستان.
بەپێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، كونسووڵی توركیا پیرۆزبایی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی خواست و وتی: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی زیاتر به‌ره‌و پێش ببه‌ین و ئاستی زانستی و ئه‌كادیمیمان په‌ره‌ی پێبده‌ین.
له به‌رامبه‌ردا، د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهاتنی كونسوڵی توركیا، ڕایگه‌یاند: ئامانجمان پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتره، به‌شێوه‌یه‌ك بتوانین ئاڵوگۆڕی زانستی و ئه‌كادیمی نێوانمان پته‌وتر بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به كارنامه‌ی كاركردنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و كرانه‌وه به‌ڕووی دونیای ده‌ره‌وه، د. ئارام محه‌مه‌د دووپاتی كرده‌وه ده‌مانه‌وێت له پلانی ستراتیژی چوار ساڵی كاركردنمادا به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی زانكۆكان بكه‌ینه پێشینه‌ی كار‌و پرۆژه‌كانمان، بۆ ئه‌وه‌ش ڕونیكرده‌وه ڕه‌چاوكردنی كواڵێت و بنه‌ماو پێوه‌ری زانستی و خوێندن و ده‌سته‌به‌ركردنی پێوه‌ره جیهانییه‌كان له‌و زانكۆیانه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی دونیا له پێشه‌وه‌ن، كه ده‌بنه هۆی به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خوێندكارانمان، هۆكارێكه بۆ هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه.
Your Comment