جه‌نێل ئێنێرژی ده‌یهه‌وێت گازی سروشتی له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌رهه‌م بێنێت

به‌شی جیهان- کۆمپانیای جه‌نێل ئێنێرژی که‌ ناوه‌نده‌که‌ی له‌ له‌نده‌ندایه‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت گفتوگۆ و دانووستانه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێکردووه‌ له‌سه‌ر مه‌رج و به‌ستنی گرێبه‌ست بۆ دامه‌زراندنی ژێرخانی پێویست له‌پێناو ده‌رهێنانی گازی سروشتی له‌ کێڵگه‌ی بناباوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای جه‌نێل ئێنێرژی که‌ له‌و کۆمپانیایه‌ وه‌ک کۆمپانیایێکی تورکی- به‌ریتانی ناو ده‌برێت و ناوه‌نده‌که‌ی له‌ له‌نده‌ندایه‌ یه‌ک له‌ کۆمپانیا بیانییه‌ چالاکه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌ که‌ به‌شێکی گه‌وره‌ی چالاکییه‌کانی ده‌رهێنانی نه‌وتی خاوه‌.

ئه‌م کۆمپانیا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 6ی ئابی 2019 له‌ به‌یاننامه‌یێکدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ دڵنیایه‌ ساڵی داهاتوو کاره‌کان بۆ ده‌رهێنانی گازی سروشتی له‌ کێڵگه‌ی بناباوه‌ ده‌ست پێده‌که‌ن.

جه‌نێل ئێنێرژی ڕای‌گه‌یاندووه‌ که‌ خه‌ریکه‌ دۆخه‌که‌ بۆ دامه‌زراندنی ژێرخانی پێویست له‌ کێڵگه‌ی بناباوه‌ لێکده‌داته‌وه‌ به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ دانووستانه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی ده‌ست پێکردووه‌.

کۆمپانیاکه‌ که‌ له‌ کێڵگه‌ی نه‌وتیی میران نه‌وتی خاوی به‌رهه‌م هێناوه‌ باسی له‌وه‌ش کرد که‌ داهاتی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت له‌ کێڵگه‌ی نه‌وتیی میران بۆ گه‌شه‌پێدان به‌ فازی کێڵگه‌ی بناباوه‌ به‌کار ده‌هێنێت.

کۆمپانیای جه‌نێل ئێنێرژی ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانه‌ ڕۆژانه‌ 250 ملیۆن فووتی سێجا گازی سروشتی له‌ کێڵگه‌ی بناباوه‌ به‌رهه‌م بهێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75548

Your Comment

You are replying to: .
captcha