کوردپرێس: سەرچاوەیێكی ئەمنی لە پارێزگای دیالە بە بەغداد ئەلیەومی رایگەیاندووە: بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو، لە نزیک گوندێكی دەورووبەری خانەقین، چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژرا و کەسێکی دیكەش برینداربوو.
تەقینەوەی ئەو بۆمبە لە كاتێكدایە كە دوێنێ قۆناغی سێهەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی سەركەوتن، لە سنووری پارێزگای دیالە دەستیپێكرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment