شەهید سولەیمانی دڵسۆزی هەموو عێراقییەکان بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی رەخنەی لەوانە گرت، رۆڵی سەردار سولەیمانی لە بەرچاو ناگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی «المعلومە» بڵاوی کردەوە ئاڵا تاڵەبانی لەمیانی لێدوانێکی رایگەیاندووە: سەردار قاسم سولەیمانی دڵسۆزی هەموو عێراقییەکان بوو، هەمیشە دەیویست سەقامگیریی سیاسی لە وڵات دروست بکات، هەر ئەوەش بوو وایکردبوو ببێتە کەسێکی نزیک لە مام جەلال سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق.

ئاڵا تاڵەبانی راشیگەیاند، "سەردار سولەیمانی رۆڵی گەورەی هەبوو لە ئاشتەوایی نێوان پێکهاتەکانی عێراق، بەتایبەتی لە نێوان کورد و شیعە لە لایەک ‌و سوننە و شیعە لە لایەکی تر، هاوکات ڕەخنەی لەوانەش گرت، کە رۆژانێک شەهید سولەیمانی پشتگیری دەکردن، بەڵام ئێستا ئەویان لەبیر کردووە".

ناوبراو هەروەها باسی لە رۆڵی سەردار سولەیمانی لە رووی سەربازییەوە کردووە و جەختیشی کردووەتەوە، کە ناوبراو زۆر پشتگیری پێشمەرگەی کردووە و تەنانەت کاری کردووە بۆ ئەوەی لە بودجەی گشتی عێراق پشکی پێشمەرگە دیاری بکرێت.

News Code 7516

Your Comment

You are replying to: .
captcha