فەڕەنسا ناتوانێت کۆچبەرانی کورد بپارێزێت

بەشی جیهان- هەواڵدەریی فرانس پرێس ئاماژەی دا بە دوو هێرشی خوێناوی بۆ سەر کۆچبەرانی کورد لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠٢٢ نووسیویەتی: حکوومەتی فەڕەنسا نەیتوانی کورد لە هێرشی دوژمنەکانیان بپارێزێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ماوەی کەمتر لە دوو دەیە دوو هێرشی خوێناوی بۆ سەر چالاکانی فەرهەنگیی کورد لە پایتەختی فەڕەنسا ڕووی داوە. ئەم بابەتە کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە و وڵاتانی دیکەی تووڕە کرد. ئەوان فەڕەنسا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە هەمبەر هێرشی توندڕەوەکان بۆسەر کورد، خەمساردە.

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لە ڕاپۆرتێکدا، خەمساردیی وڵاتەکەی لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر کۆچبەرانی کورد لەم وڵاتە پشتڕاست کردۆتەوە.

ئەم ئاژانسە هەواڵییە نووسیویەتی: ساڵی ٢٠١٣ سێ ژنە چالاکوانی سیاسی و فەرهەنگیی کورد لە پاریس لە هێرشێکدا بۆ سەر ناوەندێکی ڕۆشنبیریی کوردەکان کوژران، بەڵام تاوانباران بە سزای پێوستی خۆیان نەگەیشتن.

ئاژانسی فرانس پرێس دۆسیەی هێرشکردنە سەر ئەو کەسانەی بە تەم و مژاوی وەسف کردووە، چونکە عومەر گۆنای کە تاکە تۆمەتبارە لەم دۆسیەیەدا، پێش دادگاییکردنەکە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئه م ئاژانسه هەواڵییه ئاماژهش بەوه دەکات که کوردەکان پەنجەی تۆمەت بۆ ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا یان "میتت" ڕڕادەکێشن و به ئەنجامدەری ئەم هێرشانە ناوی دەبەن، هەرچەنده میت ئەم تۆمەتەی ڕەت کردۆتەوه .

ئاژانسی فرانس پرێس زیاتر جەختی لەوە کردەوە کە لە کاتێکدا هێرشەکەی ساڵی ٢٠١٣ هێشتا وەک برینێکی ساڕێژنەکراو کوردەکان ئازار دەدات، هەفتەی ڕابردوو هێرشێکی دیکەی هاوشێوە لە هەمان ناوچە ڕوویدا و هێرشبەرە فەرەنسییەکە سێ چالاکوانی دیکەی کوردی کوشت.

ئەم ئاژانسە هەواڵییە هۆکاری ناڕەزایەتی دەربڕینی کوردەکانی فەڕەنسا کە هەندێکجار توندوتیژیی لێدەکەوێتەوە بۆ خەمساردیی فەڕەنسا دەگەڕێنێتەوە لە ئاست پاراستنی گیانی پەنابەرانی کورد.

پارێزەری عومەر گۆنای بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، گومانی تێدا نییە عومەر گونای پەیوەندیی بە دەزگای هەواڵگریی تورکیاوە هەبووە، بەڵام دادوەرەکان ویستوویانە بزانن ئایا فەرمانی لە میت وەرگرتووە یان خۆی پێشنیاری بۆ دەزگای هەواڵگری تورکیا کردووە کە دەتوانێت هەمبەر کوردەکان بەسوود بێت.

خێزانی قوربانیانی هێرشەکەی ساڵی ٢٠١٣ی پاریس تا ئێستاش بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێن. ئەوان لە ساڵی ٢٠١٦دا جارێکی دیکە سکاڵایان تۆمار کرد و تەنها سێ ڕۆژ پێش هێرشەکەی هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ دادوەرەکانی ئەو دۆسیەیە کۆبووەوە.

News Code 7495

Your Comment

You are replying to: .
captcha