کوردپرێس:
بەپێی راگەیەندراوێكی كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر، ئەو پێداویستیە گرنگانە، ڕێکخەری ئۆکسجین و پێوەری ئۆکسجین و ئامێری پاککردنەوەو بەدلەی خۆپارێزی و ئاوی موغەزی و هەروەها کەلوپەلی تریش لەخۆدەگرێت کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش و پاراستنی کارمەندانی تەندروستی بەکاردێن.
ئەوەشی خستۆتەڕو، لەکاتی ڕادەستکردنی کەلوپەلە بەخشراوەکاندا بە دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، ڕۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی وتی"ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا شانازی بە پشتیوانیە بەخشندەکانی خۆیەوە بۆ هەوڵە جیهانیەکانی ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆڕۆنا دەکات، بەو یارمەتیانەشمانەوە لێرە لە هەرێمی کوردستانی عێراق".
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا زیاتر لە 20 ملیار دۆلاری تەرخانکردوە بۆ یارمەتیدانی هەوڵە جیهانیەکان، هەروەک بۆ پابەندیەکانی تایبەت بە گەشەپێدانی ڤاکسینەکان و چارەسەریەکان و هەوڵەکانی ئامادەکاری و هەروەها کۆمەکی بیانی.
لە راگەیەندراوەكەی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكادا هاتوە، لەهەرێمی کوردستانی عێراق، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا چەند جۆرێک کۆمەک بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا پێشکەش دەکات. لە مانگی تشرینی یەکەم، ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی کۆمەکی کردنەوەی یەکەیەکی جیاکردنەوەی نەخۆشانی کۆرۆنای کرد لە نەخۆشخانەی سوتان و نەشتەرگەری جوانکاری دهۆک، کە ژێرخانێکی گرنگ و کەلوپەلی پێویستی خستە بەردەستی پزیشکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆئەوەی بتوانن بە سەلامەتی چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا بکەن. بەهۆی ئەم پشتیوانی و کەلوپەلانەوە، نزیکەی ١٥٠ هەزار کەس پشکنین و جیاکردنەوەی کۆرۆنایان بۆ کراوە لەو دامەزراوە تەندروستیانەی پشتیوانیمان کردوون.
هەروەها ئاماژەی بەوەداوە كە ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەهەمان شێوە ڕاهێنانی بۆ زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کارمەندی تەندروستی و ئەوانەی لە ڕیزی پێشەوەی بەدەمەوەهاتنن ئەنجامداوە لەسەر خۆپاراستن لە توش بون و فریاگوزاری سەرەتایی کۆنترۆڵکردن و دەروونی.
*لە ئاوێنە وەرگیراوە
Your Comment