ئەژی ئەمین سەرۆکێکی باش نەبوو بۆ دەزگای زانیاری

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەژی ئەمین سەرۆکی پێشووی دەزگای زانیاری کەسێکی سەربەکێشە بووە و دەستی کردبوو بە سەربازی کردنی دەزگاکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی بۆیەکەمجار ئاماژەی بە هۆکاری دووورخستنەوەی ئەژی ئەمین لە سەرۆکایەتی دەزگای زانیاری کردووە و ئەوەی خستوەتەڕوو، "ئەژی ئەمین کادرێکی ئیشکەر و باش بوو، بەڵام سەرۆکێکی باش نەبوو لە دەزگای زانیاری، چوونکە ناوبراو کەسێکی سەربەکێشە بوو زۆر زوو هەڵدەچوو. هەروەها ئەو دەستی کردبوو بە سەربازی کردنی دەزگاکە کە لە بنەڕەتدا ئەوە دژی رێنماییەکانی دەزگایەکی هەواڵگرییە".

تاڵەبانی باسی لەوەش کردووە، "لە کۆتاییشدا کێشەکان تەقینەوە کاتێک ئەو بەرژەوەندییە کەسی و بازرگانییەکانی تێکەڵ بە ئیشەکەی کردبوو، بە تایبەت لە پرسی ئەو زەوی و موڵکانەی کە دەزگای زانیاری خاوەنداری دەکردن."

News Code 7405

Your Comment

You are replying to: .
captcha