بافڵ تاڵەبانی تووشی حاڵەتێکی دەروونیی ناسەقامگیر بووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت بافڵ تاڵەبانی بەهۆی ئەوەی دەزانێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر هەقن تووشی حاڵەتێکی دەروونیی ناسەقامگیر بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە باسنیووزی راگەیاندووە: "سەرۆکی یەکێتی تووشی حاڵەتێکی دەروونیی ناسەقامگیر بووە دژ بە حکوومەت و پارتی، چوونکە دەزانێت حکوومەت لەسەر هەقە و بەڵگەی زۆر بەهێز و حاشاهەڵنەگری لەسەر کردەی تیرۆرکردنی عەقی هاوکار جاف لەبەردەستە، بۆیە وا سەری لێ شێواوە، جارێک دەڵێ من دەزانم کێ عەقید هاوکاری کوشتووە، باشە ئەگەر دەزانیت و بەڵگەت هەیە کە کێ کوشوتوویەتی، ئەی بۆ بەڵگەکان رادەستی دادگا ناکەی تا بکوژەکان دادگایی بکرێن و سزا بدرێن؟ لەلایەکی دیکەوە دەڵێت رێگەم نەدا تۆمەتبارانی تیرۆرکردنی عەقید هاوکار کە دادگا داوای دەکات، بچنە پێش دادگا، بەمەش هەر بە زمانی خۆی، خۆی تۆمەتبار دەکات بەوەی دژی دادگا دەوەستێتەوە و ناهێڵێت تۆمەتبارانی کردەوەی تیرۆر بچنە پێش دادگا".

ناوبراو ڕەخنەی ئەوەشی لە یەکێتی گرت کە لە سایەی بافڵ تاڵەبانییەوە، چیتر ئەو حزبە ”وەک دامەزراوەیەک کار ناکات "و ناوەندی بڕیاری ئەو حزبە لە زۆر رووەوە تووشی بڕیاری دژبەیەک بووە.

کەمال کەرکووکی جەختی کردەوە کە لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ پەردەپۆش کردنی کردەی تیرۆرکردنی عەقید هاوکار جاف، دەستڕۆیشتوانی نێو یەکێتی ئامادەن هاوکاری لە هەموو لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی وەربگرن، "هەر کەسێک دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاریان بکات، کاری لەگەڵ دەکەن، بەڵام وادیارە هیچ لایەنێک گرنگییەکی ئەوتۆیان پێ نادات".

News Code 7331

Your Comment

You are replying to: .
captcha