بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمید محەمەد تاهیر، سەرپەرشتیاری دەروازی نێودەوڵەتیی باشماخ بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە: ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە باس لە ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری دەكرێت لە مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخەوە، بەڵكوو هاوشێوەی ڕۆژانی ديکە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی زۆر ئاساییە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد: ئێمە نازانین مەبەست چییە لەو دەنگۆیانەی بڵاو دەكرێنەوە گوایە ئێران هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی ڕاگرتبێت.
ناوبراو دەشڵێت: بەدڵنياييەوە ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەبەرژەوەندیی هیچ لایەكدا نییە و لە ئێستاشدا هیچ بڕیارێكی فەرمی و نافەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ڕاگرتنی هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزی باشماخ.
وتەكانی سەرپەرشتیاری دەروازی نێودەوڵەتی باشماخ لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە باس لە ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری كراوە لە نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان لەهەردوومەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئەوەبلاو كرایەوە كە گوایە ئێران هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانیی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕاگرتووە، بەڵام سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەودەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە.
News Code 7325
Your Comment