بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ڕاگهیهنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆرى كوردستان ئاشكرایكردوه، حەوت تیرۆریستی داواکراو ڕادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق كراونهتهوه كه سهرجهمیان ئەندامی چالاکی داعش بوون.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لەشاری هەولێر تیرۆریستەکان دەستگیرکراون بەهۆی ئەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بوون، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو بە فەرمانی دادوەر، ڕۆژی 20ی ئهم مانگه واته دوێنێ ڕادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرانەوە.
Your Comment