کوردپرێس:
بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى هەرێم نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه 13ی کانوونی دووهەمی 2021 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شهاب جاهد زه‌نگه‌نه، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی عێراق كردوە.
له دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كه‌ی و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی عێراق، پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رك و پۆستی تازه‌یدا بۆ خواست.
سه‌رۆكی هەرێم جه‌ختی له ڕۆڵی سوپای عێراق وه‌ك سوپایێكی نیشتمانی بۆ پارێزگاری و به‌رگریكردن له وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كرده‌وه و یادی سه‌دساڵه‌ی دامه‌زراندنی له سوپا پیرۆز كرد.
لای خۆشییه‌وه به‌ڕێز شهاب جاهد زه‌نگه‌نه، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشوازیكردنی ده‌ربڕی.
Your Comment