بەپێی هەواڵی کوردپرێس، درەنگانێکی شەوی رابردوو سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانی دەستپێکرد و وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەش لە بارەی ئۆپراسیۆنەکەوە رایگەیاندووە: بەناوی "چنگی شمشێر"ە ئۆپراسیۆنێک دەستی پێکردووە، کە پشتی بە ماددەی 51 لە پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەستووە کە ماف دەدات بە تورکیا بەرگری لە خۆی بکات.
بەپێی زانیاریەکان، لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکەوە تورکیا بە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکە بۆردوومانی چڕی چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان و شارەکانی رۆژئاوای کردووە، میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە، کە لە ئۆپراسیۆنەکەدا 50 فڕۆکەی جەنگی و 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی بەکارهێنراون.
Your Comment