بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس نه‌ورۆڵی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی به خه‌ندان-ی راگه‌یاندووە: "پارتی شاندێكی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی و په‌یوه‌ندیه‌كان پێكهێناوه، به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی كردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له‌حكوومه‌ت و ئه‌وانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد ئامانجی سه‌ردانه‌كه، "دروست كردنی كه‌شێكی ئارام و تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌شه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان" بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌دانی سیاسه‌ت.
نه‌ورۆڵی باسی لەوەش کرد، ئەمڕۆ شاندی حزبەکەی لە هەولێر بەجیا لەگەڵ شاندی هەریەکە لە بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعی کۆ دەبێتەوە و سبەی پێنجشەممەش لەگەڵ شاندی یەکێتی کۆ دەبنەوە، کە بەوتەی ئەو "سه‌ردانه‌كان گرنگن بۆ دروست كردنی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شە".
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی وتیشی، "پارتی ده‌یه‌وێت تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش دروستببێت بۆ نێوماڵی كورد و ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییه‌ی هه‌یه تێپه‌ڕێندرێت".
سەردانی شاندی پارتی بۆ لای لایەنەکانی کوردستان لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شاندێکی ئەو حزبە سەردانی بەغدای پایتەختی کردوە و تا ئێستا چەندین دیدار و کۆبونەوەی لەگەڵ لایەنەکانی عێراق ئەنجام داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment