بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی کۆچبەران هەموو کارێک دەکەین

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەبارەی رووداوی مانگی رابردووی خنکانی کۆچبەرانی کوردستانی سووریا راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوەکەدا کە مەزڵوم کۆبانی رۆژی سێشەممە لە هەژماری تویتەری خۆی بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت: "رووداوی نقوومبوونی بەلەمی کۆچبەرانی خەڵکی کوردستان لە جەزائیر، کارەساتێکە پێشانی دەدات کە پێویستە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پێش هەمووان هەوڵی زیاتر بگرێتە بەر بۆ دابین کردنی داهاتوویێکی باشتر بۆ خەڵکی ناوچەکە."

فەرماندەی گشتیی هەسەدە داوا لە کۆمەڵگەی نیودەوڵەتیش دەکات "بەرپرسیاریەتییەکە هاوبەش بکات و لە باش کردنی دۆخی خەڵک بەشدار بێت،" کە بە گوتەی خۆی "ناسەقامگیریی سیاسی، قەیرانی ئابووری و هێرشە بەردەوامەکانی داگیرکاری تورک رۆژانە دەبنە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵکی سڤیل و ئاوارەکانی ناوچەکە."

لە درێژەدا مەزلوم کۆبانێ بەڵێن دەدات کە ئەوان "هەموو کارێک" دەکەن "بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو کارەساتانە".

فەرماندەی هەسەدە داوا لەو هاونیشتمانییانە دەکات کە لە جەزائیر گیریان خواردووە، "هەموویان بگەڕێنەوە" دەشڵێت: "بەڵێنی هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەین و یارمەتیی پێویستیان پێ دەدەین بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بگەڕێنەوە."

شایانی باسە رۆژانی 3 و 4ی ئۆکتۆبەر، لە نزیک جەزائیر، دوو بەلەمی کۆچبەران کە بە ئامانجی گەییشتن بە ژیانێکی خۆشتر دەیانویست بچن بۆ ئیسپانیا، نقووم بوون و لە ئەنجامدا 13 کۆچبەر گیانیان لەدەست دا یان بێسەروشوێن بوون کە بەشی هەرە زۆریان خەڵکی کوردستانی سووریا و بەدیاریکراوی کۆبانێ بوون.

News Code 7245

Your Comment

You are replying to: .
captcha