وه‌کوو ناڕه‌زاتییه‌ک له‌به‌رامبه‌ر درێژ کردنه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان؛12   په‌رله‌مانتاری کوردستان کشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگەیاند

 بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- 12په‌رله‌مانتاری کوردستان کشانه‌وه‌ی خۆیان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان راگه‌یاند و ده‌ڵێن، په‌رله‌مان واده‌ی به‌سه‌رچووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دوا رۆژی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستانه‌، ئێمه‌ وه‌کوو ناڕه‌زاتییه‌ک له‌به‌رامبه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان، ئێمه‌ که‌ ژماره‌مان 12 په‌رله‌مانتاره‌ هه‌ڵوێستی خۆمان دژی درێژکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕوونی خستبوه‌ڕوو، چۆن په‌رله‌مان واده‌ی به‌سه‌رچووه‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکوومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنیش واده‌یی یاساییان ته‌واوبوه‌، به‌مه‌ش کۆی دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێم شه‌رعییه‌تیان له‌ده‌ست داوه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "پێکه‌وه‌ بڕیارمان داوه‌ به‌ کشانه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان و نه‌بوون به‌ به‌شێک له‌و کاره‌ نایاساییه‌ی که‌ په‌رله‌مان ده‌یکات، لێره‌وه‌ به‌ خه‌ڵکی راده‌گه‌یه‌نین له‌مه‌ودوا له‌ هه‌رمه‌یدانێک بین به‌ هاوبه‌شی بڕیار ده‌ده‌ین و کار ده‌که‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ فشاره‌کانمان تاوه‌کوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت و ده‌ستی ناڕازیش درێژده‌که‌ین بۆ هه‌رکه‌سێک که‌ خۆی به‌ ناڕازی له‌م دۆخه‌ ده‌زانێت و ده‌مانه‌وێت پێکه‌وه‌ دژی سته‌مکاری و قۆرغکاری کاربکه‌ین، ئاڕاسته‌ی کاری داهاتووشمان دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌بێت که‌ به‌های بۆ هیچ شتێک نه‌هێشتوه‌ته‌وه‌".

News Code 7230

Your Comment

You are replying to: .
captcha