دوو سەربازی دیکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران

بەشی تورکیا- سوپای تورکیا کوژرانی دوو سەربازی دیکەی لە رووبەڕووبوونەوەی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "چنگ – قوفڵ" لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی یەکشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2022 لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی بە ناوەکانی فورات گونەر و خەلیل یڵدز و برینداربوونی دوو سەربازی دیکە لە رووبەڕووبوونەوەی گەریلاکانی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "چنگ – قوفڵ" لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

بەمەش، وەکوو لە راگەیێندراوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە، ژمارەی ئەو سەربازانەی سوپای تورکیا لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە لە هەرێمی کوردستان کوژراون، گەیشتووەتە 65 سەرباز.

هەر ئەمڕۆ ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە بڵاویکردەوە، لە ناوچەکانی ئاڤاشین و خواکوڕک دوو سەربازی تورکیا کوژراون و چوار سەربازی دیکەش بریندار بوون.

News Code 7229

Your Comment

You are replying to: .
captcha