بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەک لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە شارپرێسی ڕاگەیاندووە، شاسوار عەبدولواحید لە دادگای فیدراڵی عێراق داوای یاسایی لەسەر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێم و ڕێواز فایەق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان تۆمار کرد.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى وتووە :"سكاڵاكه تایبەتە بە درێژ کردنەوەی وادەی پەرلەمان بەدەر لە یاسا‌و بەدەر لەویستی خەڵک و هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند "لە داواکەدا هاتووە کە پەرلەمان و تەواوی ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە لایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراون و مافی هیچ کەس و لایەنێکی تر نییە جگە لە خودی خەڵک، ئەو ماوەی دەسەڵاتە درێژ بکاتەوە".
په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه‌كانى (پارتى، یه‌كێتى، گۆڕان و كۆتاكان)، واژۆیان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان كرد و ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ساڵێک درێژ كرایه‌وه.
Your Comment