حکوومەتی ئەڵمانیا پێشنیاری مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەخاتە بەردەم پەرلەمان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا لەبارەی بڕیاری حکوومەتی وڵاتەکەی، کە تایبەتە بە درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کۆ دەبێتەوە.

کوردپرێس:
بەگوێرەی زانیارییەکان حکومەتی ئەڵمانیا پێشنیازی ئەوەی کردووە تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی داهاتوو، نزیکەی 500 ڕاوێژکاری سەربازیی ئەو وڵاتە لە هەرێم و عێراق بمێننەوە.

لەگەڵ سەرهەڵدانی شەڕی دژ بە داعش لە عێراق، هێزەکانی ئەڵمانیا بە ئەرکی ڕاوێژکاریی و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، هاوکاری هێزی پێشمەرگەیان کرد
.

News Code 7175

Your Comment

You are replying to: .
captcha