بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆزان مەنسوور له لێدوانێكدا به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه، "پارتی و یەکێتی له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت ڕێككه‌وتوون، به‌ڵام له‌سه‌ر بابه‌تی پۆستی سه‌رۆک كۆمار هه‌تا ئێستا هه‌رلایه‌نه (پارتی و یەکێتی) كاندیدی جیاوازی خۆی هه‌یه، واته كاندیدی یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح و كاندیدی پارتی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌ده".
سەبارەت بەوەی ئایا له‌گه‌ڵ پارتی به‌شاندی هاوبه‌ش به‌شداری ده‌كه‌ن؟، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی وتی: "هه‌تا ئێستا نازانین، به‌پێی كۆبوونه‌وه‌كان به‌ڕاستی شته‌كان ده‌گۆڕێن هه‌تا ئێستا دانیشتنی داهاتوو دیاری نه‌كراوه، له‌وانه‌یه هه‌تا دانیشتنی داهاتوو دیاری ده‌كرێت له‌وانه‌یه كۆبوونه‌وه‌كان به‌ره‌و ئاستێكی تر بگه‌ن".
دەربارەی مەترسییەکان و هەڕەشە لە پەرلەمانتاران لە پێش کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە، سۆزان مەنسوور وتی، "ڕه‌وتی سەدر نامه‌كه‌یان ڕوون بوو واته ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی رۆژی چوارشەممە ڕوویدا ڕه‌وتی سه‌دری نه‌بن، به‌ڵكوو لایه‌نی تر بن ڕه‌وتی سه‌دری خۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كه حكوومه‌تێكی (گه‌نده‌ڵ) بێت ئه‌وكاته به‌رامبه‌ری ده‌وه‌ستنه‌وه ئه‌و مه‌به‌ستی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانه كه له ئه‌جندایاندا هه‌یه داوای دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "به‌پێی ئه‌و كۆبوونه‌وانه كه ئێستا ئه‌نجام ده‌درێن له‌وانه‌یه دۆخه‌كه به‌ره‌و لایه‌كیتر بڕوات له‌وانه‌شه وه‌كوو 2018 هه‌ركه‌س به كاندیدی خۆی بچێته ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه هه‌موو شتێک ڕێی تێده‌چێت، به‌ڵام لە نێوان پارتی و یەکێتی گفتوگۆ هه‌یه له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له بابه‌ته‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت".
سۆزان مەنسوور لەبارەی دەست لەکارکێشانەوەی حەلبووسی و ڕەت کردنەوەی لەلایەن پەرلەمانەوە وتی: "محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كرد كه خۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه واهاتووه كه متمانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان تازه بكاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م، له‌ژێرباری ئه‌وه ده‌ربچێت كه ڕه‌وتی سه‌در ده‌ڵێت ئێمه تۆمان كردووه به سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دووه‌م بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌كه تازه بكاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی تازه هاتووه‌ته پێشه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی باس ده‌كرێت و ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاندووه، كه شه‌ش لایه‌ن واژۆیان كردوه، واتە ڕێككه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقی ئایا یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه كوردییه‌كان به‌شدار ده‌بن؟ لە وەڵامدا وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت: "به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێتی و پارتی له‌و لایه‌نانه كه به‌شدارن سیاده، بابیلیون، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، و یه‌كێتی و پارتی".
Your Comment