کاندیدەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرنامەکانی خۆی ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کاندیدی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌رنامه‌ی حکوومه‌ته‌که‌ی له‌ کابینه‌ی داهاتوو ئاشکرا کرد.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نوسینگه‌ی کاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌ میانی کۆبوونه‌وه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک شرۆڤه‌کار و رۆژنامه‌نووس رایگه‌یاندووه‌: "دۆسیه‌کانی کاره‌با و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه‌کانی شاره‌وانی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ پێشینه‌ی کاره‌کانی ئێمه‌ ده‌بێت و وه‌ک حکوومه‌ت کارده‌که‌ین بۆ کۆتایی هێنان به‌و کێشانه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "من به‌رپرسیار ده‌بم له‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ وه‌زیر و گۆڕینی وه‌زیر له‌ ئه‌گه‌ری شکستهێنان یان کرده‌وه‌ی خراپی گه‌نده‌ڵی، هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی له‌ئێستاشدا بۆ کابینه‌ی نوێ باس ده‌کرێن یان دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران دوورن له‌ ڕاستی و بێ بنه‌مان".

سوودانی ڕوونیشی کرده‌وه‌ "ئامانج له‌ پلانه‌کانمان و کارکردنمان وه‌ک حکوومه‌ت بریتی ده‌بێت له‌ وه‌ستاندنی کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی دۆخی ئابووری و خزمه‌تگوزاری، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و که‌مکردنه‌وه‌ی بێکاری و هه‌ژاری".

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتی بۆ ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌کانی، له‌ڕێگه‌ی کاری جددی و شه‌فافه‌وه‌ دوور له‌ ترساندن و ساخته‌کاری کاری له‌پێشینه‌ی حکوومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت".

News Code 7080

Your Comment

You are replying to: .
captcha