وەزیری پێشمەرگە: بۆ چاکسازى که‌سانى ده‌نگ ناشاز و ناشایسته‌ دێنه‌ به‌رده‌ممان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری پێشمەرگە لەسەرپرسی چاکسازیی دەڵێت بۆ چاکسازى که‌سانى ده‌نگ ناشاز و ناشایسته‌ دێنه‌ به‌رده‌ممان، به‌ڵام هیچ که‌س ناتوانێت به‌ر به‌چاکسازیه‌کان بگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌په‌یامێکدا که‌ ئاراسته‌ى ڕاى گشتى ‌و هێزى پێشمه‌رگه‌ى کرد، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند: "کوردستان به‌هه‌لومه‌رجێکى سه‌خت ‌و دژواردا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌رکى هه‌مووانه‌ به‌یه‌کهه‌ڵوێستى ئه‌م قۆناغه‌ تێپه‌ڕێنین".

ئاماژه‌ى به‌په‌یوه‌ندیه‌کانى پێشمه‌رگه ‌و سوپاى عێراقیش کرد و جه‌ختی کرده‌وه‌، "له‌په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق، هه‌نگاوى باش چوینه‌ته‌ پێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕێکه‌وتنێکى گونجاو ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش له‌و ناوچانه‌ى بۆشاییه‌کانى فراوانیان تێدا دروست بووه‌".

ناوبراو ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه‌، "له‌و ناوچانه‌ى نه‌ سوپا و نه‌ پێشمه‌رگه‌شى لێ نییه‌، داعش گه‌شه‌ی کردووه‌".

له‌باره‌ى چاکسازیش له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ شۆڕش ئیسماعیل وتى: "هه‌نگاوى باشمان ناوه‌و بڕیارى زۆرباش دراوه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌، به‌ڵام ڕێگرى دێته‌ به‌ر، که‌سانى ده‌نگ ناشاز و ناشایسته‌ دێنه‌ به‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌، به‌ڵام هیچ که‌س ناتوانێت به‌ر به‌چاکسازیه‌کان بگرێت، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین ‌و بندیوار نامێنێ".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 703

Your Comment

You are replying to: .
captcha