هەردوو سەرۆکی ئێران و ڕووسیا کۆ بوونەوە/ دوو لایەنەکە خۆشحاڵیی خۆیان بۆ گەشەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان دەربڕی

بەشی ئێران- سه‌رۆک کۆماری ئێران وێڕای پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕه‌هه‌نده‌ جۆراوجۆره‌کانی هاوکاریی ئابووری، ترانزێت و بانکیی نێوان ئێران و ڕووسیا وتی: هاوکاریی ئابووریی تاران و مۆسکۆ بۆ دوو نه‌ته‌وه‌ و وڵاتی ناوچه‌که‌ش سوودی دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ئێران و ڕووسیا له‌ سه‌مه‌رقه‌ند كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد و به‌ تێڕوانینێكی وورد له‌ بواری هاوكاریی ئابووری، ئاماژه‌یان به‌ پێشكه‌وتنه‌ به‌رچاوه‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵات کرد، به‌ تایبه‌ت لە بوارەکانی گواستنەوەی بانکی و وشکانی و دەریایی گومرگ و وزە.

سەرۆکی ئێران هاوکاری ئابووری تاران و مۆسکۆی بەسوود بۆ هەردوو نەتەوە و وڵاتانی ناوچەکەش لەقەڵەمدا و داوای هەڵسەنگاند و پێداچوونەوەی بە لایەنە جۆربەجۆرەکانی هاوکاری ئابووری، ترانزێت و بانکی نێوان هەردوو وڵاتدا کرد.

ڕەئیسی وێڕای ئاماژەدا بە سیاسەتە فراوانخوازەکانی ناتۆ، باسی لە پێشهاتەکانی قەفقاز کرد و وتی: هەر گۆڕانکارییەک لە ژیۆپۆلیتیکی ناوچەکەدا کارێکی ناسەقامگیرکەر و قبووڵنەکراوە.

ڕەئیسی هەڵەی ئەمریکییەکانی لە مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی سەربەخۆدا، وەبیرهێنایەوە و ڕوونیکردەوە: ئەمریکا پێی وایە هەر وڵاتێک سزا بدات ئەو حکوومەت و میللەتە ڕادەگرێت، بەڵام ئەمە تێڕوانینێکی هەڵەیە، چوونکە بە کردەوە ئەوان خۆیان سنووردار کردووە.

هەر لەم دیدارەدا پووتین هەڵوێستی ڕووسیا و ئێرانی بە نزیک و هەماهەنگ هەڵسەنگاند و ئاماژەشی دا بە مەترسیی زیادەڕۆییەکانی ناتۆ وتی: هەڕەشەکانی ناتۆ تەنیا لە ئەورووپا سنووردار نین، بەڵکوو وڵاتانی دیکەی جیهانیش دەگرێتەوە.

سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کردەوە که‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سکه‌وتی باشی له‌ بواری ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌وتوودا به‌ده‌ستهێناوه‌ و زیادی کرد: ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌م بوارانه‌دا پێکەوە هاوکاری بکەین.

News Code 7013

Your Comment

You are replying to: .
captcha