بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ئێران و ڕووسیا له سه‌مه‌رقه‌ند كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد و به تێڕوانینێكی وورد له بواری هاوكاریی ئابووری، ئاماژه‌یان به پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵات کرد، به تایبه‌ت لە بوارەکانی گواستنەوەی بانکی و وشکانی و دەریایی گومرگ و وزە.
سەرۆکی ئێران هاوکاری ئابووری تاران و مۆسکۆی بەسوود بۆ هەردوو نەتەوە و وڵاتانی ناوچەکەش لەقەڵەمدا و داوای هەڵسەنگاند و پێداچوونەوەی بە لایەنە جۆربەجۆرەکانی هاوکاری ئابووری، ترانزێت و بانکی نێوان هەردوو وڵات‌دا کرد.
ڕەئیسی وێڕای ئاماژەدا بە سیاسەتە فراوانخوازەکانی ناتۆ، باسی لە پێشهاتەکانی قەفقاز کرد و وتی: هەر گۆڕانکارییەک لە ژیۆپۆلیتیکی ناوچەکەدا کارێکی ناسەقامگیرکەر و قبووڵنەکراوە.
ڕەئیسی هەڵەی ئەمریکییەکانی لە مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی سەربەخۆدا، وەبیرهێنایەوە و ڕوونیکردەوە: ئەمریکا پێی وایە هەر وڵاتێک سزا بدات ئەو حکوومەت و میللەتە ڕادەگرێت، بەڵام ئەمە تێڕوانینێکی هەڵەیە، چوونکە بە کردەوە ئەوان خۆیان سنووردار کردووە.
هەر لەم دیدارەدا پووتین هەڵوێستی ڕووسیا و ئێرانی بە نزیک و هەماهەنگ هەڵسەنگاند و ئاماژەشی دا بە مەترسیی زیادەڕۆییەکانی ناتۆ وتی: هەڕەشەکانی ناتۆ تەنیا لە ئەورووپا سنووردار نین، بەڵکوو وڵاتانی دیکەی جیهانیش دەگرێتەوە.
سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کردەوە که کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سکه‌وتی باشی له بواری ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌وتوودا به‌ده‌ستهێناوه و زیادی کرد: ئێمه ئاماده‌ین له‌م بوارانه‌دا پێکەوە هاوکاری بکەین.
Your Comment