بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تیدروست ئەدهانۆم سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، هەفتەی رابردوو ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا کەمیکردووە بۆ کەمترین ئاست لەمانگی ئاداری 2020ەوە.
ناوبراو روونیشی کردووەتەوە، هیچ رۆژێک بارودۆخمان وەک ئێستا باش نەبووە بۆ لەناوبردنی کۆرۆنا، زۆر بە تەواوەتی دڵنیا نین، بەڵام لە توانادا هەیە ئەو کارە بکرێت.
شایانی باسە پەتای کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 لە شاری "ووهان"ی چین دەرکەوت و تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 615 ملیۆن کەس تووشبوون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 6 ملیۆن و 523 هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە.
Your Comment