بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له كۆبوونهوهکەدا كه شۆڕش ئیسماعیل، وهزيرى پێشمهرگهى حكوومهتى ههرێمى كوردستان ئامادهى بوو، باس لە دۆخی عێراق کراوە و هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان بە لێکگەیشتن و رێککەوتن ئاڵنگاری و سەختییەکانی ئەم قۆناخە تێپەڕێنن و ئارامی و سەقامگیریی سیاسیی بۆ وڵات بەدیبهێنن. هەروەها جەختیشیان لە گرنگیی یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دۆخى ناوخۆى ههرێمى كوردستان، پرسی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێ کرا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد: "بۆ ئەوەی چاکسازی و یەکخستنی پێشمەرگە جێبەجێ بکرێت، دەبێت پارتی و یەکێتی بە باوەڕ و بێ پەشیمانبوونەوە بڕیار بدەن کە دەستی حیزب لەسەر پێشمەرگە هەڵبگرن، دەبێت کۆتایی بە دەستتێوەردانی حیزبی لەناو کاروباری پێشمەرگەدا بهێنن، بەو شێوەیە چاکسازی و یەکخستنی راستەقینەی پێشمەرگە دەستپێدەکات و سەردەکەوێت، ئەگەرنا لەگەڵ هەموو ناکۆکییە سیاسییەکاندا ئەوەی جێبەجێش کراوە، هەڵدەوەشێتەوە.
Your Comment