بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە راگەیەنراوە، دادگای باڵای فیدڕاڵی رایگەیاندووە، سکاڵایەک لە بارەی تاندان لە قەبووڵ کردنی دەست لە کار کێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق تۆمار کراوە.
دادگای فیدڕاڵی عێراق ئاماژەى بەوەش کردوە، رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە چاو بە تانەلێدان لە قبووڵ کردنی دەست لە کار کێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدری دەخشێنێتەوە.
دادگای باڵای فیدراڵی دوای وهرگرتنی دۆسیهی دەست لە کار کێشانەوەی 73 ئهندامی فراكسیۆنی رهوتی سەدر لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە 28ی ئەیلوول بۆ تاوتوێ کردنی دۆسیهكه كۆ دهبێتهوه و بڕیاری كۆتایی دهدات.
Your Comment