ھیواخوازین گۆڕانکاریی لە یەکێتی ھاندەری کاری پێکەوەیی بێت بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنەوەى گۆڕان بەبۆنەی هەڵبژاردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پیرۆزبایینامەیەک ئاڕاستەی ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بزووتنەوەى گۆڕان ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی کردوە، ئاماژەی بەوە داوە، "بە بۆنەی ھەڵبژاردنت وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پیرۆزبایت لێ دەکەین و ئومێدی سەرکەوتنت لە ئەرک و کارە رێکخراوەییەکان بۆ دەخوازین."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "ھیواخوازین، ئەم گۆڕانکارییە ھاندەری تەبایی و کاری پێکەوەیی بێت بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و ئیدارەدانێکی باشتر کە لە ئاست چاوەڕوانییەکانی ھاوڵاتیان بێت."

News Code 6867

Your Comment

You are replying to: .
captcha