ڕووسیا چۆن دەڕوانێتە پرسی ئاشتیی نێوان کوردەکان و دیمەشقدا؟

بەشی جیهان- بەرپرسێکی باڵای کوردی سووریا بڕوای وایە ڕووسیا وێڕای هەوڵدان بۆ لێکنزیکردنەوەی کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی سووریا، هەوڵی ئەوەش دەدات مافی خۆبەڕێوەبەریی فەرهەنگی بە کوردەکان بدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەدران چیا کورد، کە بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریایە، باس لە درێژەی هەوڵەکانی ڕووسیا دەکات بۆ ئاشتی خستنە نێوان کورد و حکوومەتی ناوەندیی سووریا.

ناوبراو بە ماڵپەڕی (المانیتور)ی ڕاگەیاندووە، ڕووسیا بۆچوونێکی تایبەتی هەیە بۆ مافی کوردانی سووریا. بە ڕای بەدران چیا کورد، ڕووسیا سوورە لەسەر پێدانی مافی خۆبەڕێوەبەریی فەرهەنگی بە کوردەکان.

سەبارەت بە کاریگەریی رێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا لەسەر دۆخی کورد، ئەو بەرپرسە زیادی کرد: کورد بە رێککەوتنێکی لەو شێوەیە لەناو ناچێت.

بە وتەی ئەم بەرپرسە كوردە سوریە، توركیا هەوڵ دەدات دیمەشق ناچار بكات رووبەڕووی ئیدارەی خۆسەری کوردی ببێتەوە، بەڵام دیمەشق ڕیسکێکی لەو شێوەیە قبووڵ ناكات.

بەڵام ناوبراو جەختیشی كردەوە كە ڕێككەوتنی نێوان توركیا و دیمەشق سوودی بۆ ئیدارەی خۆسەری كوردی نابێت.

News Code 6862

Your Comment

You are replying to: .
captcha