بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڵگەنامە حکومییەکان دەریدەخەن کە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستانی عێراق تا ساڵی 2027 بۆ نزیکەی نیوە کەم دەبێتەوە ئەگەر هیچ گەڕانێکی نوێ و وەبەرهێنانی گەورە لەو کەرتەدا نەکرێت.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە بەرپرسان و پسپۆڕانی وزە ئاماژەیان بەوەکردووە، دابەزینی بەرچاوی داهاتی نەوت، کە هێڵی ژیانە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رەنگە کێشە ئابوورییەکانی هەرێمێک زیاتر بکات کە لە ئێستاوە تووشی کێشەی دارایی بووە لە ژێر رۆشنایی ناسەقامگیری دۆخی عێراقدا.
بەپێی بەڵگەنامەکان، ئەگەر وەبەرهێنانەکان بەشێوەیەکی گونجاو بکرێت، دەکرێت لە ماوەی پێنج ساڵدا بەرهەمی هەرێمی کوردستان بگاتە 580 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، واتە رۆژانە 530 هەزار بەرمیل بۆ هەناردەکردن بەردەست دەبێت.
بەڵام بەڵگەنامەکان کە پێشتر ئاشکرا نەکراون، دەریدەخەن کە بەبێ وەبەرهێنانی نوێ، هەرێم خاوەنى تەنیا 240000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەبێت بۆ هەناردەکردن لەگەڵ تەواوبوونی بیرە کۆنەکان.
حکوومهتی ههرێمی کوردستان هیچ وهڵامێکی ڕۆیتەرزی نهدایهوه بۆ قسەکردن لەسەر ئەو پرسە.
دابەزینی ئاسایی یەدەکی بیرە نەوتییەکان
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەدوای لەشکرکێشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، دۆخی دارایی حکومەتی هەرێم لەمساڵدا باشتر بووە، بەڵام دابەزینی بەرچاوی بەرهەمهێنان بارگرانی قورسی دارایی بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
بەپێی راپۆرتی دیلۆیت، بەرهەمی نەوتی هەرێم بەکردەریی لە نزیکەی 468 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە ساڵی 2019 بۆ 445 هەزار بەرمیل لە ساڵی رابردوو،لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2022یشدا بۆ 434 هەزار بەرمیل دابەزیوە.
سهرچاوهیهک له حکومهتی کوردستان رایگهیاند "هۆکاری کهمبوونهوهی ئێستای بهرههمهێنانی نهوت، بێتوانایی وهزارهتی سامانه سروشتییهکانە بۆ راکێشانى وهبهرهێنانی زیاده له کاتی خۆیدا بۆ زاڵبوون بهسهر کهمبوونهوهی سروشتی بهرههمهێنانی ههر بیرێک".
بهڵگهنامه حکومهتییهکان ئاماژه بهوه دهکهن که کهمبوونهوهی بهرههمهێنان له سێ کێڵگهی گهورهی نهوت که بریتین له تهوکی و خورمهڵه و تهق تهق، هۆکاری سهرهکیی کهمبوونهوهی نهوته.
ئەگەری دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز هەیە، بەڵام بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە پرۆژەیەک بۆ فراوانکردنی یەکێک لە گەورەترین کێڵگەکانی عێراق راگیراوە.
شارەزایانی وزە و سەرچاوەکانی پیشەسازی دەڵێن ڕاکێشانی وەبەرهێنانی زیاتر دەتوانێت هەرێم لە خلیسکان بۆ ئیفلاسبوون ڕزگار بکات.
رۆبن میڵز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای راوێژکاری وزەی قەمەر دەڵێت "هەندێک فراوانکردن لە بوارەکاندا هەیە، بەڵام خاون، کۆمپانیاکان بەزەحمەت رەزامەندییان بۆ دەردەچێت و چەند ساڵێکە هیچ دۆزینەوەیەکی بەرچاو روونەداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەبێ گەشەسەندنی نوێی بەرچاو، مەترسی پاشەکشەیان لەسەرە لە داهاتوویەکی نزیکدا".
پاشەکشە یەک لەدوای یەکەکانی کەرتی نەوت
سهرچاوهکهى حکومهتی ههرێمی کوردستان ڕایدهگهیهنێت که ههرێم یەدەگی نەوتی سەلمێنراوی کەمتر لە سێ ملیار بەرمیل زیاترە، ئەمەش بەپێی گەشبینترین چاوەڕوانییەکان، بەشێکی کەم لە کۆی یەدەگی سەلمێنراوی عێراق دەکات کە زیاتر لە 140 ملیار بەرمیل نەوتە.
کەرتی وزە لە هەرێمی کوردستان لەم دواییانەدا تووشی کۆمەڵێک پاشەکشە بووە.
بڕیارێکی مانگی شوباتی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، کە بنەماى یاسایی کەرتی نەوت و غازی ناوچەکەی بە نادەستووری زانی، وایکرد بەشێک لە کۆمپانیا بیانییەکان لەوان کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری نەوتی ئەمریکی شلومبێرگەر، بەیکەر هیوز و هالیبێرتۆن ناوچەکە جێبهێڵن.
هەروەها بڕیارێکى چاوەڕوانکراو لە دۆسیەیەکی ناوبژیوانیدا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014 لە نێوان تورکیا و عێراقدا لەسەر بۆری هەناردەکردنی نەوت کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەڕوات، گومانى لای ئەو کۆمپانیا بیانیانە دروستکردووە کە هێشتا لە هەرێمی کوردستاندا کاردەکەن.
عێراق دەڵێت تورکیا ڕێکەوتنێکی پێشێل کردووە و ڕێگەی بە هەرێمی کوردستان داوە بەبێ ڕەزامەندی بەغدا بگاتە ئەو بۆرییە.
دوایین دانیشتنی دۆسیەی ناوبژیوانی لە مانگی تەمموزدا لە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس بەڕێوەچوو، لە چەند مانگی داهاتووشدا بڕیاری کۆتایی دەردەچێت، ئەوەش بەپێی وەزارەتی نەوتی عێراق و سەرچاوە ئاگادارەکانی ئەو بابەتە.
وەبەرهێنەرانی نەوتی بیانی بۆ یەکەمجار لە سەردەمی سەدام حوسێن هاتنە کوردستان، کە ناوچەکە بە سەقامگیرتر لە هەموو عێراق دادەنرا.
Your Comment