بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە كاتێكدا كە شەوی رابردوو دوای رووداوەكانی عێراق سەرجەم سنوورەكانی نێوان ئێران و عێراق داخران، ماوەیەک پێش ئێستا فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ئێران دووبارە ئاوەڵا كردنەوەی سنوورەكانی خوسرەوی و شەلەمچە و مێهران و چەزابەی ڕاگەیاند.
ههروهها بەرپرسی کاروبارەکانی ئهربهعین رایگهیاند: "عێراق کردنەوەی سنووره وشکێنی و ئاسمانییهكانی راگهیاندووه".
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق کردنەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتەی بۆ زیارەتکاران ڕاگەیاند.
ئاژانسی فەرمی عێراق (واع)، بەگوێرەی لێدوانێکی عومەر ئەلوائیلی، سەرۆكی رێكخراوی دەروازە سنوورییەكانی عێراق رایگەیاند: هاتووچۆی زیارەتكاران لە سنوورەكانەوە دەستیپێكردووەتەوە.
پێشتریش پێگەی هەواڵی بەغداد ئەلیەوم ڕایگەیاندبوو، چالاکیی دەروازە سنوورییەكانی عێراق بۆ زیارەتكارانی ئەربەعین دەستیپێكردووەتەوە.
پێشتر بە هۆی ڕووداوەکانی عێراق و ئەو ئاژاوەی کە لە هەندێک ناوچەی ئەم وڵاتە دروست بوو، سنوورەکانی ئێران و عێراق داخران.
Your Comment