بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کازمى لە بەیاننامەیەکدا (29-8-2022) ئاماژەى بەوە کرد، ئەو پێشهاتە مەترسیدارانەی ئەمڕۆ لە عێراقدا روویان دا، کەخۆپیشاندەران کە هێرشیان کردە سەر ناوچەی سەوز و چوونە ناو دامودەزگاکانی حکوومەتەوە، ئاماژەن بۆ جددیەتی لێکەوتەکانی بەردەوام بوون و کەڵەکەبوونی جیاوازییە سیاسییەکان.
ناوبراو دەشڵێت، لە کاتێکدا دووپاتی دەکەنەوە کە هێرش کردنە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کردەوەیەکی ئیدانەکراوە و لە دەرەوەی چوارچێوە یاساییەکانە، داوا لە موقتەدا سەدر دەکەن کە هەمیشە پشتگیری لە دەوڵەت ڕێزگرتن لە هێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە داوا لە خۆپیشاندەران بکات لە دامودەزگا حکومییەکان بکشێنەوە.
کازمى جەختی کردووەتەوە، بەردەوام بوونی ناکۆکی سیاسی تا ئەو ڕادەیەی زیان بە هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت بگەیەنێت، خزمەت بە توانا و ئاوات و ئایندە و یەکپارچەیی خاکی گەلی عێراق ناکات.
داواش له خۆپیشاندهران دهكات دهستبهجێ له ناوچهی سهوز بكشێنهوه و پابهندی رێنماییهكانی هێزه ئهمنییهكان بن كه بهرپرسن له پاراستنی دامهزراوه فهرمییهكان و گیانی هاوڵاتیان.
Your Comment