بەپێی هەواڵی کورڕدپرێس، چهند ڕۆژێكه پەرلەمانتارانی چوارچێوەی ههماههنگی شیعهكان سهرقاڵی واژۆ كۆكردنهوهن بۆ ئهنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی بەشداری کردنی پارتی لەو کۆبوونەوەیەدا، ڤیان دەخیل، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق به میدیاكانی حزبهكهی راگەیاندووه: "لە راگەیاندنەکانەوە بینیومانە کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی واژۆیان کۆکردووەتەوە و بەنیازن دانیشتنی پەرلەمان بکەن، تاوەکوو ئێستا هیچ پەرلەمانتارێکی پارتی واژۆی لەسەر ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە نەکردووە."
ناوبراو وتیشی، "ئێمە بڕیارێکمان هەیە هەرکات هەموو لایەنە سیاسییەکان ئامادەبوون ئەوکات ئامادە دەبین، تاوەکوو دەنگێکی هاوبەش نەبێت لەنێوان سەرجەم لایەنەکان و رێککەوتنێک نەبێت لەنێوان لایەنەکان ئامادەیی کۆبوونەوە نابین".
Your Comment