دەسپێشخەرییەکەی سەرۆکی پارتی دیموکرات لەبارەی چارەسەری قەیرانی عێراق وەک خۆی ماوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئێزدی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند سەرۆکی پارتی بڕیاری داوە لیژنەیەک لە لایەنە سیاسییەکان بە ئامانچی کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی سەدر، پێکبهێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحما خەلیل لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "المعلومه" رایگەیاند: "دەستپێشخەریی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هێشتا وەک خۆی ماوە و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ کەسایەتیی هێزە سیاسییە جیاوازەکان بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق".

خەلیل ئاماژەی بەوەش دا، بارزانی زۆر نیگەرانە لە زیادبوونی گرژیەکان لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر و دەستێوەردانی كۆمەڵگەی جیهانی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق.

News Code 6812

Your Comment

You are replying to: .
captcha