بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحما خەلیل لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "المعلومه" رایگەیاند: "دەستپێشخەریی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هێشتا وەک خۆی ماوە و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ کەسایەتیی هێزە سیاسییە جیاوازەکان بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق".
خەلیل ئاماژەی بەوەش دا، بارزانی زۆر نیگەرانە لە زیادبوونی گرژیەکان لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر و دەستێوەردانی كۆمەڵگەی جیهانی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق.
Your Comment