بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو (30-8-2022) دانیشتنی دادگا بەڕێوەدەچێت لەسەر بنەماى سکاڵاى نەسار روبەیعى، ئەمیندارى گشتیى رەوتى سەدر کە داوای کردووە خولى پێنجەمى پەرلەمانى عێراق هەڵبووەشێندرێتەوە و دواتر سەرۆک کۆمار وادەیەک بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمان دیاری بکات.
لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێک موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کردووە.
Your Comment