بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌قید واین مارتۆ رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تین و نزیكه‌ی سێ هه‌زار سه‌ربازن و ئه‌ركی سه‌ره‌كیان هاوكاری و یارمه‌تیدانی هێزه عێراقییه‌كانه بۆ له‌ناوبردنی چه‌كدارانی سه‌ر به رێكخرااوی داعش، هه‌روه‌ها به‌ئامانجگرتنیان له‌رێگه‌ی بۆردوومانی فڕۆكه‌وانیه‌وه.
ناوبراو وتیشی، "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ش ساڵی ڕابردودا 37 هه‌زار و 800 هێرشی ئاسمانی له عێراق ئه‌نجام داوه، چه‌ند بنكه‌یێكی سه‌ربازیشیان راده‌ستی لایه‌نی عێراقی كردوه‌ته‌وه".
واین مارتۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێزه عێراقییه‌كان سه‌ركه‌وتنی خۆیان له شه‌ڕی دژی تیرۆر سه‌لماندوه، هه‌روه‌ها له شوێنه سه‌خته‌كاندا له ڕووی سه‌ربازیه‌وه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێناوه.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment