بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە ئیرڤین هیكس جونیەر، كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەرێم كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا.
مەسروور بازانی هەروەها سوپاسی پشتگیری و پشتیوانی بەردەوامی ئەمریكای كرد و خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە دووپات كردەوە.
كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ دەستبەكاربوونی لە هەرێمی كوردستان، ئامادەیی وڵاتەكەشی بۆ برەودان و بەهێزتر كردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا نیشاندا.
لە بەشێكی تردا چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەمەجۆر كردنی ئابووری و گرنگیدان بە وەبەرهێنان و پشتگیری كردنی كەرتی تایبەت، تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانی نێوانیان بووە.
Your Comment