بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به گوێرهی راگهیهندراوهكه، ئهو كهسانه لهسهر زانیاری ھەواڵگری و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، لەچەند ھەڵمەتێکی جیادا لە سلێمانی، چەمچەماڵ، تەکیە و باریکە دەستگیر کراون.
له راگهیهندراوهكهی ئاسایشدا هاتووه، ئهو كهسانهی دهستگیركراون، دوو مهفرهزه بوون و یهكهمیان "پیلانیان دانابوو چەند ئەفسەرێکی باڵا لە ھێزی پێشمەرگە و چەند مامۆستایەکی دیاری ئاینی تیرۆر بکەن".
ههروهها هاتووه، ئهو گرووپه حهوت كهس بوونه و "لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەکەونە ژێر کاریگەری فکری توندڕەوی داعش و بانگەشە بۆ بڵاوکردنەوەی کار و چالاکییەکانی تیرۆریستان دەکەن و دوای خۆڕێکخستنیان، سەرەتا پیلان دادەنێن بۆ تیرۆرکردنی مامۆستا فاتیح شارستێنی بانگخواز و عەمید سەردار و موقەدەم رزگار حەمە ساڵح و بابان تەھا لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و تەقاندنەوەی چەند بارەگایەکی حزبی".
ههر لهو بارهیهوه، ئاسایشی سلێمانی باسی له كوژرانی هاووڵاتی ئهحمهد شهوكهت كردووه و رایگهیاندووه، "رۆژی ١٤ ی ئابی ٢٠٢٢ لەناو بازاڕی سلێمانی لە ئەسحابەسپی تیرۆریستی ھەرە تاوانبار (ئاکام بەھادین ) ناسراو بە ئاکام کوردی لەگەڵ چەند تۆمەتبارێکی تر کە پیلانی تیرۆر کردنی مامۆستا فاتیح شارستێنی بانگخواز و ژمارەیەک ئەفسەر و پێشمەرگە دادەنێن و ناوب ازاڕی سلێمانی و ئەسحابەسپی دەستنیشان دەکەن بۆ وەرگرتنی پارە و چەک و ئەنجامدانی چالاکییەک تا بەھۆی قەرەباڵغییەوە بتوان مەرامەکانیان جێبەجێ بکەن و ھەڵبێن .
ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە: ئەم تیرۆریستانە دەخرێتەژێرچاودێری و لە کاتی ھەوڵدانیان بۆ وەرگرتنی چەک و پارەکە و جێبەجێ کردنی چالاکییەکەیان ھێزەکانمان جووڵەیان پێدەکرێت بۆ دەستگیرکردنیان لەو کاتەدا لە ئەسحابەسپی، تیرۆریستان رووبەڕووی ھێزەکانمان دەبنەوە و تەقە کردن روودەدات و ئاکام بەھادین و تۆمەتبارێکی تر دەستگیردەکرێن و ژمارەیەک تیرۆریستیی تریش ھەڵدێن کە بەداخەوە بەھۆی ئەم رووداوەوە ھاووڵاتیەک کوژراوە.
Your Comment