بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غازی کاکەیی لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕادیۆی "المربد"ی عێراق، زیادی کرد: کورد دوو دەیە ئەزموونی تاڵی شەڕی ناوخۆی هەیە، کە کاریگەرییەکانی تا ئێستا ماون، گەلی کورد هێشتا باجەکەی دەدات.
کاکەیی ئاماژەشی دا بەوەی کە هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق جگە لە ڕێگای دیالۆگ و جەختی لەوە کردەوە کە ساڵانێک دیالۆگ باشترە لە یەک کاتژمێر پێکدادانی نێوان نەتەوەکانی ئەو وڵاتە.
Your Comment