85 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا/ 6 هەزار و 251 تووشبووی نوێ تۆمار کرا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 85 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 56 هەزار و 18 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی 19ی بەفرانباری 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 6 هەزار و 251 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 1 ملیۆن و 274 هەزار و 514 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 85 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 56 هەزار و 18 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 1 ملیۆن و 58 هەزار و 654 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 677

Your Comment

You are replying to: .
captcha