بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئەنادۆڵۆی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە 21-8-2022 رایگەیاند، محێدین گولۆ کە یەکێک بووە لە بەرپرسانی ئاکادیمیای هەبات دەریک کە مەشقی سەربازیی و ئایدۆلۆجی بە چەکدارانی پەکەکە/یەپەگە کردووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)دا لە شاری قامیشلۆ کراوەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەش کردووە، محێدین گولۆ، رۆڵی هەبووە لەو هێرشانەدا کە کراونەتە سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و مەشقی بە چەکدارانی پەکەکە کردووە، لەسەر بەکارهێنانی چەک، دروستکردنی بۆمب و کوشتن".
Your Comment