بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆزان مەنسور ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە «الفرات نیوز» ڕایدەگەیەنێت، حزبەکەی رێز لە ئەنجومەنی دادوەری و ئەو ماوە دەستوورییانە دەگرێت، کە بۆ پێکهێنانی حکوومەت دیاری کراوە، دەشڵێت،"ئەو بڕە پاریەی لە دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردندا خەرج دەکرێت، بۆ خەڵک خەرج بکرێت باشترە".
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، لە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن هەمان حزبە سیاسییەکان دەبن بە جیاوازییەکی کەم لە کورسی پەرلەماندا.
Your Comment