یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڕەشەی کشانەوە لە حکوومەت دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی کشانەوەی حزبەکەی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات.

بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، ئارام جەباری لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "المعلومە" رایگەیاند: "دۆخی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری لە پارێزگای سلێمانی بەتایبەت دۆخی خزمەتگوزاریی پزیشکی و تەندروستی، زۆر خراپە و زۆربەی پێداویستییەکان لەبەردەستی خەڵکی ئەم پارێزگایەدا نین".

جەباری دەشڵێت: دواکەوتنی بە ئەنقەست هەیە لە پێدانی پارەی ئەو کۆمپانیا خزمەتگوزارییانەی لە پارێزگای سلێمانی چالاکن، بۆیە ئەگەر چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە نەدۆزرێتەوە، وەک ناڕەزاییەتیەک بەرامبەر بەم دۆخە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناچار دەبێت لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکشێتەوە.

News Code 6672

Your Comment

You are replying to: .
captcha