هەدەپە کلیلی چارسەر کردنی پرسی کوردە/ کورد مۆڵەتی هێرشی دووبارە بۆ سەر کوردستانی سووریا نادات

بەشی تورکیا- پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی HDP بۆ بەدیهێنانی ئاشتی جەختی لە هەڵوەشاندنەوەی گۆشەگیری زۆرەملێ کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە، هەدەپەی وەک کلیلی چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە قەڵەم دا. هەروەها داوای کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری زۆرەملێ کرد لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەوەش بەمەبەستی بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سیاسەتە شەڕخوازەکانی حکوومەتی تورکیا دووەم گردبوونەوەی گەورەی هەدەپە لە گۆڕەپانی کارتاڵی ئیستەنبوڵ بە دروشمی "نا بۆ شەڕ و داگیرکاری، ئێمە چارەسەرین" بەڕێوەچوو. بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمیی هەدەپە، بوڵدان هەدەپەی وەک کلیلی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی تورکیا باس کردووە و وتی: قەیرانەکانی ئەم وڵاتە تەنیا بە بەدیهێنانی بیرۆکەکانی هەدەپە چارەسەر دەکرێت.

ناوبراو حکوومەتی تورکیای کردە بەردەنگ و ڕایگەیاند هەدەپە گەرەنتییە بۆ بەدیهێنانی بەڵێنی دیموکراسی و ئاشتی و ژیانێکی شەرەفمەندانە.

ناوبراو وتیشی: "ئەوانەی وڵات تاڵان دەکەن و گوشار لەسەر خەڵک دروست دەکەن، پێویستە بزانن کە گەلی تورکیا لە یەکەم هەڵبژاردنی بەردەمدا ڕاتاندەچڵەکێنێت".

News Code 6639

Your Comment

You are replying to: .
captcha