ئەندامێکی ئاشووریی هێزەکانی سووریای دیموکرات گیانی لەدەست دا

بەشی سووریا- ئەندامێکی ئاشووریی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، لە 31ی تەمموزدا 4 شەڕڤانی ئەو هێزانە بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە لە ناوچەی گرێسپی کوژراون، کە قەیس بەرخۆ سیلڤیا (ئازاد عەسووری) یەکێک لە ئەندامانی ئاشووریی ئەم هێزانە، لەنێویاندا بوو.

کەنیسەی مەریەم ئەلزارا لە ناوچەی تەلتەمر لە کانتۆنی حەسکە مەراسیمێکی بۆ یادی ئەم ئەندامە ئاشورییەی هەسەدە سازکرد، کە دەیان ئاشووری تەلتەمەر و ئەنجومەنی بەرگری ئاشووری و ئەنجومەنی سەربازیی تەلتەمر لەو بۆنەدا ئامادەبوون.

News Code 6621

Your Comment

You are replying to: .
captcha