بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەنراوێکدا بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى رایگەیاندووە: "دەبێت هەموومان پێکەوە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری کار بکەین، گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردن و چارەسەری کێشەکان. پێکەوە داهاتوویەکی ئارام بۆ هاوڵاتییان بونیاد بنێین و ئامانجە باڵاکانمان بەدی بهێنین".
ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردووە، ماڵی مام جەلال لە بەغدا و دەباشان ماڵی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانە و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی عێراق لەو دۆخەی تێیکەوتووە.
تاڵەبانى داواش لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکات بەرژەوەندی گەل و وڵات بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتەکان و هەوڵەکانیان لەپێناو داهاتوویەکی گەشتردا بێت.
هەر لە راگەیەنراوەکەدا سەرۆکى یەکێتى دەشڵێت: "هاوڵاتییانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان قوربانیی زۆریان داوە و ئەرکی هەموولایەکمانە خزمەتیان بکەین".
Your Comment