کاردانەوەی تورکیا بۆ پێشهاتەکانی ئەمدواییەی بەغدا

بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەکات بە ژیرانە و دانبەخۆداگرتن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردوەتەوە: "بە نیگەرانییەوە لە پێشهاتەکانی چەند رۆژی رابردووی بەغدا دەڕوانین، ئومێدەواری ئەو ناڕوویە سیاسییەی کە زەمینەی بۆ پێشهاتەکانی عێراق خۆش کردوە لە زووترین کاتدا بڕەوێنرێتەوە و بەبێ دواکەوتن حکوومەتێکی گشتگیر، توانای نوێنەرایەتییەکی بەهێز لەسەر بنەمای چاوەڕوانییەکانی گەلی عێراق پێکبهێندرێت".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "رێز لە مافی عێراقییەکان دەگرین لە رێگەی دیموکراسیەوە بۆچوون و چاوەڕوانییەکانی خۆیان دەربڕن، لەم چوارچێوەیەدا جەخت لە دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی و پاراستنی سیستەمی گشتی دەکەینەوە، داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بە ژیرانە و دانبەخۆداگرتن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن".

News Code 6577

Your Comment

You are replying to: .
captcha