بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکانی ئێستای عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی نێچیرڤان بارزانی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دیالۆگی نیشتمانی لەپێناو چارەسەرکردنی قەیرانەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە 31-07-2022 لەبارەی دۆخی عێراقەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا هاتبوو، بە نيگه‌رانييه‌کى قووڵه‌وه‌ له‌ دۆخى سياسيى وڵاتەکە ده‌ڕوانن و هەرێمى کوردستان وه‌ک هه‌ميشه‌ به‌شێک ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ر و لايه‌نه‌ سياسييه‌کانی عێراقی بانگهێشت کرد له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌ گفتوگۆيه‌کى کراوه‌ بکه‌ن.

لای خۆیەوە ئەحمەد ئەسەدی، سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازی لە بانگهێشتی برا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دیالۆگی نیشتمانی.

ڕاشیگەیاند: چوارچێوەکە کرانەوەی خۆی بۆ هەموو لایەک دووپات دەکاتەوە بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانەی ئێستا و گەیشتن بە چارەسەری واقیعی لەسەر بنامەی دەستوور و یاسا و بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق.

News Code 6568

Your Comment

You are replying to: .
captcha