بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمیل هەورامی به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەشی ئاشکرا کردووە: "وه‌ک خۆمان، ئاگاداری په‌که‌که‌مان کردووه‌ته‌وه، که دانه‌به‌زنه ناوشار و له ئاستی باڵا پێیان گوتراوه، به‌ڵام هه‌یانه نه‌خۆشه و بۆ کاروباری ته‌ندروستی دێته ناو شاره‌وه و ناتوانن له قه‌ندیل چاره‌سه‌ری وەربگرن، هەشیانە بۆ سه‌ردانی خزمانیان دێن، هەواڵگریی تورکیاش ئه‌وه‌نده فه‌قیر نییه به‌بێ ده‌نگی دابنیشێت، ره‌نگه له‌ناو خۆشیان، واتە له‌ناو پهکهکهوە زانیاریی بدرێته میتی تورکی، تورکیاش گه‌وره‌یه و بڵێی نه‌توانێت لە نێو په‌که‌که‌دا ئه‌وه بکات؟".
هەرچەندە تورکیا بە فەرمی رایگەیاندووە کە خەدیجە هەزەر لە سلێمانی کوژراوە، بەڵام وردەکاریی دیکەی لەمبارەیەوە نەدرکاندووە.
بەپێی زانیارییەکان خەدیجە هەزەر، خوشکی توبا هەزەر، ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی (هەدەپە)یە لە پەرلەمانی تورکیا و لەسەر پشکی شاری (وان) ئەندامی پەرلەمان بووە.
Your Comment