بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەناحیەی كوڵەجۆی زەندئاباد هێزەكانی دژەتیرۆر بە هەماهەنگیی هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان و سلێمانی ژمارەیێک تیرۆرستیان دەستگیركرد.
سەرچاوەیێكی ئەمنی بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاندووە كە: هێزەكانی دژە تیرۆر و ئاسایشی گەرمیان و سلێمانی لە سنووری كوڵەجۆی زەند ئاباد ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجام داوە و بەهۆیەوە چەند كەسێكیان دەستگیر كردووە.
بە گوێرەی وتەی ئەو سەرچاوەیە " ئەو تیرۆرستانە دەستگیركراون كە كردەوەكەی شەوی چوارشەممەی ناحیەی كوڵەجۆی سنووری گەرمیانیانیان ئەنجام داوە و دەست بەسەر چەک و تەقەمەنی و شوێنەكانیاندا گیراوە".
لە شەوی چوار شەممە لە هێرشێكی تیرۆریستیدا لە سنووری ناحیەكە دە كەس بوونە قوربانی كە لە ناویاندا چوار ئەندامی هێزە ئەمنیەكان گیانیان سپارد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment